شیروان میرزا: كازمی به‌ڵێنی داوه‌ له‌م مانگه‌دا پشكی هه‌رێم ره‌وانه‌ بكات


وێستگە نیوز ـ
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگەیاند، دوای جەژن شاندێکی ھونەری حکومەتی ھەرێم بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ حکومەتی عیراق سەردانی بەغدا دەکات، دەشڵێت، مستەفا کازمیش بەڵێنی داوە لەم مانگەدا پشکی ھەرێم رەوانە بکات.   



شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بە میدیای حزبەکەی راگەیاند: "حکومەتی ھەرێم پابەندبوونی بەرێککەوتنەکەی لەگەڵ حکومەتی عیراق دووپاتکردووەتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش نوسراوێکی رەوانەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وەزارەتی دارایی عیراق کردووە".   

وتیشی: "دوای جەژن شاندێکی ھونەری حکومەتی ھەرێم بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە سەردانی بەغدا دەکات".   

به‌ وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، "مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بەڵێنی داوە لەم مانگەدا پشکی ھەرێم رەوانە بکات".   

پێشتریش ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارای و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، كه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌، لێبڕینی مووچه‌ هه‌ڵده‌گیرێت.


PM:02:08:13/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 16140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت