ئەمەریكا داوای راگرتنی توندوتیژییەكانی فەڵەستین و ئیسرائیل دەكات


وێستگە نیوز-

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا داوی لەئیسرائیل و فەڵەستین كردووە كۆتایی بەگرژییەكانی نێوانیان بێنن.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە، ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ گابی ئاشكەنازی، هاوتا ئیسرائیلیەكەی داوایكردووە هەم ئیسرائیل و هەمیش فەڵەستین گرژیی كەم بكەنەوە و كۆتایی بە توندوتیژی بهێنن.


لەڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە، بلینكن جارێكی دیكە داوای لە هەموو لایەنەكان كرد گرژیی كەمبكەنەوە و كۆتایی بەو توندوتیژیە بهێنن كە گیانلەدەستدانی فەڵەستینی و ئیسرائیلیشی لێكەوتووەتەوە كە منداڵیشیان لەنێودایە.

چەند رۆژێكە شەڕ و پێكدادانی قورس لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستیندا دروستبۆتەوە و ئەوەش كاردانەوەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێناوە.


PM:04:37:12/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 4184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو