بارانبارین له ئه‌فغانستان خنكانی 87 هاووڵاتی لێكه‌وته‌وه
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
حكومه‌تی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند به هۆی ئه‌و باران بارینه‌ی كه چه‌ند رۆژێكه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌یانی گرتوه‌ته‌وه لافاو دروستبووه و تا ئێستا 87 كه‌س خنكاون.
ته‌میم عه‌زیمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی حكومه‌ت بۆ كاروباری فریاكه‌وتنی ئه‌فغانستان به ئاژانسی بی بی سی راگه‌یاندووه: به هۆی دروستبوونی لافاو تا ئێستا 87 كه‌س له‌و وڵاته خنكاون و 32 كه‌سیش بێ سه‌روشوێن و 30 كه‌سیش بریندار بوون.
عه‌زیمی وتیشی: "دوو هه‌زار و 800 خانوو به ته‌واوه‌تی وێران بوون و زیاتر له سێ هه‌زار و 700 سه‌ر ئاژه‌ڵیش له‌ناوچوون".
PM:06:56:11/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 3140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت