كێشە بۆ لیژنەی بینینی مانگ لە سعودیە دروست بوو


وێستگه‌ نیوز ـ
كەناڵی فەرمی سعودیە رایگەیاند، لە پارێزگای تەمیر كە بەناوبانگترین روانگە فەلەكییەكانی گەڕانی بۆ مانگ تێدایە بەردەوامی باران و هەور دەرفەت نادات شارەزایان بەچاو بگەڕێن بۆ مانگ.   


لەسەر داوای دادگای باڵای سعودیە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی ئایاری 2021، لیژنە تایبەتەكان و روانگە فەلەكییەكانی وڵات بە دوای مانگی نوێی شەوالدا دەگەڕێن.

سەرچاوە زانستییەكان باس لەوە دەكەن مانگ بەر لەخۆرئاوابوون لە ئاسۆدا نامێنێت و بینینی مومكین نییە لەمڕۆ كە 29 رەمەزانە، بۆیه‌ ئەگەری زاڵ ئەوەیە دوو سبەی پێنجشەممە 12ی ئایاری 2021 ببێتە جەژن.  


PM:06:33:11/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 10268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو