پۆلیسی ئیسرائیل لە مزگەوتی ئەقسا کشانەوە
دیمەنێک لە توندوتیژییەکانی مزگەوتی ئەقسا
وێستگە نیوز-
پۆلیسی ئیسرائیل كه له به‌یانییه‌وه به گازی فرمێسك‌ڕێژ، گولـله‌ی پلاستیكی و بۆمبی ده‌نگی هەوڵیدا بڵاوه به فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بكات له مزگه‌وتی ئه‌قسا، دوای چوار كاتژمێر له مزگه‌وته‌كه كشانه‌وه.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، "ژماره‌ی ئه‌وکەسانه‌ی کە له ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی توندی پۆلیسی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له مزگه‌وتی ئه‌قسا قودسی رۆژهه‌ڵات برینداربوون گه‌یشتووەته 305 كه‌س".
مانگی سووری فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، "كه له ئاكامی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی پۆلیسی ئیسرائیل 305 كه‌س برینداربوون كه 288یان له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن و برینی حه‌وت كه‌سیان قورسه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پۆلیسی ئیسرائیل، كه له به‌یانییه‌وه به گازی فرمێسك‌ڕێژ، گولـله‌ی پلاستیكی و بۆمبی ده‌نگی هەوڵیدا بڵاوه به فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بكات له مزگه‌وتی ئه‌قسا، دوای چوار كاتژمێر له مزگه‌وته‌كه كشانه‌وه.
ماوه‌یه‌ك ده‌روازه‌كانی مزگه‌وته‌كه داخران و دوای كشانه‌وه‌ی پۆلیسی ئیسرائیل جارێكی دیكه ده‌روازه‌كانی حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌كه كرانه‌وه.
PM:05:32:10/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 2860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت