ئێران: ئه‌وه‌ی له كوشتنی قاسم سوله‌یمانی به‌شداربێت سزایی خۆی هه‌ڵده‌گرێت
وێستگه نیوز-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی له كوشتنی قاسم سوله‌یمانی به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به‌شداری كردبێت، به‌رپرسیارێتی یاسایی و سزایی خۆی هه‌ڵده‌گرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوی كوشتنه‌كه‌ی به‌رده‌وامه.
سه‌عید خه‌تیب زاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك به‌شداری له تیرۆركردنی سوله‌یمانیدا هه‌بووبێت به راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، به‌رپرسیارێتی خۆی هه‌ڵده‌گرێت.
خه‌تیب زاده له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا باس له‌وه‌ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی به‌رده‌وامه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له رووی سیاسی و یاسایی و ئه‌منیش له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی له گفتوگۆداین.
خه‌تیب زاده، جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك و وڵاتێك به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌شداری له كوشتنی قاسم سوله‌یمانیدا كردبێت، به‌رپرسیارێتی یاسایی و سزایی خۆی هه‌ڵده‌گرێت.
سه‌باره‌ت به سووتاندنی ده‌روازه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له كه‌ربه‌لا، كه شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سووتێنرا، خه‌تیب زاده رایگه‌یاندووه، پاراستنی سه‌لامه‌تی نێرده‌ی دیپلۆماسی وڵاتان، به پێی په‌یماننامه‌ی ساڵی 1961 له ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقه و پێویسته باشتر كار بۆ ئه‌وه بكات.
وتیشى، یادداشتی ناڕه‌زایه‌تییان داوه‌ته باڵیۆزی عێراق له تاران.
وێبسایتی یاهوو نیوزی ئه‌مه‌ریكی، راپۆرتێكی نوێی له باره‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی بڵاوكرده‌وه، كه رۆژی 3ی كانوونی دووه‌مى 2020، له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كرایه ئامانج، له ورده‌كاری راپۆرته‌كه‌ش ئاماژه به‌وه كراوه، دژه تیرۆری یه‌كێتی CTG، رۆڵی له كرده‌وه‌كه‌دا هه‌بووه و له رێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكه‌وه هاوكاری تیمی ده‌لتایان كردووه.
PM:12:18:10/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 5848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت