سعودیە: ئەمساڵ گەشتی حەج ئەنجام دهدرێت
وێستگه نیوز-
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایدهگهیهنێت، بڕیاریانداوە بەجێبەجێکردنی رێنماییە خۆپارێزییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە رێورەسمی حەج ئەنجامبدرێت.
هیشام سەعید، وتەبێژی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە لە كۆنگرهیهكى رۆژنامەوانیدا رایگهیاند، بڕیاریانداوە لەئەمساڵدا گەشتی حەج ئەنجامبدرێت، بەڵام سەلامەتی و تەندروستی هاوڵاتیان و بەشداربووانیش لەبەرچاو دەگرن.
لەوبارەیەوە، محەمەد عەبدلعالی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی سعودیە ئاماژەی بەوەکردووه، هەرچەندە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەیەکجاری کۆتایی پێنەهاتووە، بەڵام چاودێری و کارکردنی بەردەوام بۆ روبەروبوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتەکە و بەتایبەتیش، لەکاتی رێورەسمی حەجدا دەگرنەبەر.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە جیهاندا، سعودیە لە سەرەتای مانگی ئازاری 2020دا پێدانی ڤیزای بەمەبەستی گەشتی عەمرە راگرت و لە مەراسیمی حەجیش تەنها رێگە بە ژمارەیەکی دیاریکراو لە هاوڵاتیانی ناوخۆی سعودیە درا کە بە پابەندبوون بە رێنماییەکانەوە حەج بکەن.
PM:06:14:09/05/2021
ئهم بابهته 2756
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت