دانا غاز: لە سێ مانگی ئەمساڵدا 24 ملیۆن دۆلار قازانجمان کردووە
وێستگه نیوز ـ
کۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی رایگەیاند، قازانجیان زیادیکردووە و لە سێ مانگی رابردوودا 24 ملیۆن دۆلار قازانجیان کردووە.
کۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی لە راپۆرتێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، ئاماژە بە زیادبوونی پوختەی قازانجەکانی دەکات لە ماوەی سێ مانگی رابردووی ئەمساڵ بە بەراورد بە هەمان سێ مانگی ساڵی رابردوو.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، قازانجەکە بە جۆرێکە سێ مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو 17 ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە، بەڵام لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 24 ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە.
راپۆرتەکە هۆکاری زیادکردنی قازانجی کۆمپانیاکە دەگەڕێنێتەوە بۆ کەمبوونەوەی خەرجیەکان و زیادبوونی بڕی بەرهەمهێنان بە ریژەی لە 9٪ و بەرزبوونەوەی نرخی غاز.
پێشتریش، هەریەک لە کۆمپانیاکانی دین ئێن ئۆ و شاماران، کە لە کێڵگە نەوتەکانی هەرێم کاردەکەن، بڵاویانکردەوە کە قازانجی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵیان زیادیکردووە.
PM:03:59:09/05/2021
ئهم بابهته 3112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت