جه‌مال كۆچه‌ر: ئه‌گه‌ر عیراق به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێم بنێرێت ئه‌وا ده‌بێت له‌ یه‌كى یه‌كه‌وه‌ بینێرێت


وێستگه‌ نیوز- سروه‌ ئه‌حمه‌د
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، عیراق هه‌ركاتێك پشكى هه‌رێم بنێرێت به‌پێى یاساى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ ده‌بێت له‌ یه‌كى یه‌كه‌وه‌ خه‌رج بكرێت، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات به‌و شێوه‌ش جێگیركراوه‌ كه‌ ده‌بێت بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران خه‌رج بكرێت.

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به‌ وێستگه‌ نیوزى راگه‌یاند، عیراق هه‌ركاتێك پشكى هه‌رێم بنێرێت به‌پێى یاساى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ ده‌بێت له‌ یه‌كى یه‌كه‌وه‌ خه‌رج بكرێت، به‌و شێوه‌ش جێگیركراوه‌ كه‌ ده‌بێت بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران خه‌رج بكرێت. 

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى داراییى له‌باره‌ى وه‌رگرتنى پاره‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك وه‌به‌رهێنه‌ر و كۆمپانیا له‌ بانكى ناوه‌ندى عیراق له‌ كاتێكدا ناویان تۆمارنه‌كراوه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى وه‌به‌رهێنانى عیراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌كیان هه‌بێ له‌ عیراق و له‌بانكى ناوه‌ندى گره‌نتى دابنرێت، ئه‌وا ده‌توانن قه‌رز وه‌ربگرن و شتێكى ئاساییه‌ ، له‌هه‌مان كاتدا كۆمپانیاكانى ده‌ره‌وه‌ دێن له‌ عیراق پرۆژه‌ جێبه‌جێده‌كه‌ن بۆ عیراق  و داواى قه‌رز بكات ئه‌گه‌ر ناویشى تۆمارنه‌بێ ئاساییه‌.


PM:03:36:09/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 9636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو