مستەفا كازمی : كاردەكەین بۆ ناردنی بەشە بودجەی ئەم مانگەی هەرێم


وێستگە نیوز-
 سەرۆكوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا لیژنەیەك كاردەكات بۆ ناردنی بەشە بوودجەی ئەم مانگەی هەرێم، ئاماژە بەوەشدەكات رێكەوتن لەسەر پرۆژە بودجە باشبوو بەتایبەت بڕگەی ١١ لە پرۆژە یاساكە.

مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی فیدرالیی عێراق لە هەڤپەیڤینێكی رۆژنامەوانیدا راگەیاندووە "ئێستا لیژنەیەك كار لەسەر ئەوە دەكات كە بەشە بودجەی ئەم مانگەی هەرێمی كوردستان بنێردرێت". 

كازمی دەشڵێت"رێككەوتن لەسەر پڕۆژەی بودجە زۆرباش بوو، مادەی 11 باش بوو".

مستەفا کازمی لەبارەی بارەگاكانی پارتیەوە دەڵێت، ”پێش هەڵبژاردن بارەگاکانی پارتی لەکەرکووک رادەستی ئەو حزبە دەکرێنەوە


PM:08:27:08/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 16592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت