هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وردەکاری هێرشکردنەسەر بنکەی ئاسمان عەین ئەسەد رادەگەیەنێت

‌بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عدراق - ئەرشیف

وێستگە نیوز-
لە رێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، هێرشکرایە سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عیراق و وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش زانیاری زیاتر دەدات.



سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 8ی ئایاری 2021، لە رێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، هێرشکرایە سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای پارێزگاکە، یەکێک لە فڕۆکەکان لە ئاسمان تەقێنرایەوە و هێرشەکەش هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

لای خۆیه‌وه‌ وه‌ین مۆرۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لەبارەی ‌هێرشەکەوه‌ لە تویتێکدا ئاشکرای کردووە: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشکرایەسەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد و ئاماژە سەرەتاییەکانیش دەریدەخەن کە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە".

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئه‌وه‌شی نووسیوه‌: "هەر هێرشێک لە دژی هێزەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان، دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری خاکی عیراق".

بنکەی عەین ئەسەد، هێزەکانی ئەمریکای تیادایە و لەم ماوەیەی دواییدا چەندینجار کراوەتە ئامانج. واشنتن پێیوایە میلیشیای کەتائیبی حزبوڵڵای عیراق و میلیشیاکانی دیکەی سەربە ئێران، بەرپرسیاری ئەو هێرشانەن.


AM:08:49:08/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 1952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت