لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا ژن و پیاوێك کوژران
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە شارۆچکەی کەڵەکچیی قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک، دووکەس کوژران و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
هەڤاڵ زێباری، بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەکچی لەبارەی رووداوەکەوە بە میدیاكانی نزیك له پارتی راگهیاندووه: درهنگانێكی شهوی رابردوو، لەنێوان دوو بنەماڵە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ دروستبوو و لە ئەنجامدا پیاوێک و ژنەکەی کوژران و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون و بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک".
بە وتەی بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەکچی، شەڕ و ناکۆکیی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە دەگەڕێتەوە بۆ 15 ساڵ پێش ئێستا و بەردەوام ناکۆکیی لەنێوانیاندا هەبووە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتبووە ئەوەی زیانی گیانی هەبێت.
AM:08:24:08/05/2021
ئهم بابهته 4060
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت