کۆشکی سپی: بایدن باری نائاسایی لە عێراق بۆ یەک ساڵ درێژکردەوە

‌جۆ بایدن و سەربازانی ئەمریکی

وێستگە نیوز-

بەپێی بەیانێکی کۆشکی سپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، "بڕیاریدا ماوەی باری نائاسایی لە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقا کە لە دۆخی سەربازیدان بۆ یەک ساڵی دیکە درێژبکاتەوە".


پێگەی cnnی ئەمریکی نزیک لە دیموکراتەکانی ئەمریکا بەیانێکی کۆشکی سپی گواستۆتەوە و ئاماژە بەوەدەکات، "جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی واژۆی لەسەر مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ درێژکردنەوەی "باری نائاسایی نیشتمانیی" تایبەت بە دۆخی عێراق، سوریا و وڵاتانی ئەفریقا تا یەک ساڵی دیکە کرد".

بەپێی پێگەکە، "لە مەرسومەکەدا هاتووە، بڕیاری درێژکردنەوە باری نائاسایی لە سوریا دەدرێت وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ڕێکارەکانی ڕژێمی سوریا، هاوکات ئەو درێژکردنەوەیە عێراق و وڵاتانی ئەفریقا دەگرێتەوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو، "بە درێژکردنەوەی ماوەی باری نائاسایی، ئەمریکا دەستکراوە دەبێت بۆ سزادانی هەر لایەن و کەسێک لەو وڵاتانە، کە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا مامەڵە بکەن".


AM:11:12:07/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 5864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت