جەعفەر شێخ مستەفا: ئەوەی بۆ ئێستا و داهاتوومان گرنگە پێداچوونەوەیە بە مافەکانی گەل

‌جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کورستان

وێستگە نیوز-

جێگری سەرۆکی هەرێم دەڵێت، "ئەوەی بۆ ئێستا و داهاتوومان گرنگە پێداچوونەوەیە بە ڕەهەندە سیاسیی و کۆمەڵایەتیەکان بۆ گەیشتن بە ماف و داخوازییەکانی گەل". دەشڵێت" با هەنگاو بنێین بۆ ئەهوەن کردنەوەی دۆخی چەقبەستووی هەرێم".


جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کورستان لە بڵاوکراوەیەکدا لە پێگەی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەیانی ئەمرۆ هەینی ڕایگەیاند، "مێژووی کورد و کوردستان گەواهیدەری هەموو ئەو زوڵم و ستەمکارییانەیە کە دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی ئەو ناوچانەی کوردی تێدا دابەشکراوە بە ئەندازەی بەر تەسککردنەوەی ژیان و ماف و ئازادییەکانی ئەشکەنجە دەدرێ و سایکۆلۆژییەتی فکرو ئەندێشەی تێکەڵ بە ڕقێکی خۆنەویستانە دەکرێ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "ئەوەی بۆ ئێستا و داهاتوومان گرنگە پێداچوونەوەیە بە ڕەهەندە سیاسیی و کۆمەڵایەتیەکان بۆ گەیشتن بە ماف و داخوازییەکانی گەل، با هەنگاو بنێین بۆ ئەهوەن کردنەوەی دۆخی چەقبەستووی ژیانێکی پڕ لە هیوا و گیانی یەکتر قبووڵ کردن و برایەتی و یەکڕیزی، لەم ڕێگایەوە ئامانجەکانمان بۆ گەیشتن بەو حەقیقەتەی ساڵەهای ساڵە لە پێناوی هەزاران قوربانیمان بۆی داوە بپێکین"

دەقی بڵاوکراوەکەی جەعفەر شێخ مستەفا

(هەینی) تان باش.
نەتەوەی کورد لە دێر زەمانەوە باجی کورد بوونی دەدات.
مێژووی کورد و کوردستان گەواهیدەری هەموو ئەو زوڵم و ستەمکارییانەیە کە دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی ئەو ناوچانەی کوردی تێدا دابەشکراوە بە ئەندازەی بەر تەسککردنەوەی ژیان و ماف و ئازادییەکانی ئەشکەنجە دەدرێ و سایکۆلۆژییەتی فکرو ئەندێشەی تێکەڵ بە ڕقێکی خۆنەویستانە دەکرێ، لەم ناوەندە پڕ لە هەڵچوون و دژ بەیەکەش دا کورد وەکو نەتەوە هەر لە بەرەی ئاشتی و پێکەوە ژیان دا خۆی ناسیوە، لە ئەڵتەرناتیڤی بەریەککەوتن و دژبەیەکانە بە ئاراستەی هەنگاوی ئەرێنی و ئاسۆیەک بۆ ژیان گوزەری کردووە.

گەلی کورد هەمیشە بە خوێن بەرگری لە خاک و نیشتیمان کردووە بەرامبەر حوکمە ستەمگەراییەکان و پراگماتیزمییەکان، لە پێناو بەرجەستەبوونی کیانێکی سەربەخۆ و گەیشتن بەو قەوارەیەی کە هیواو ئاواتی گەلی کوردی ستەمدیدە بووە، ئەوەی بۆ ئێستا و داهاتوومان گرنگە پێداچوونەوەیە بە ڕەهەندە سیاسیی و کۆمەڵایەتیەکان بۆ گەیشتن بە ماف و داخوازییەکانی گەل، با هەنگاو بنێین بۆ ئەهوەن کردنەوەی دۆخی چەقبەستووی ژیانێکی پڕ لە هیوا و گیانی یەکتر قبووڵ کردن و برایەتی و یەکڕیزی، لەم ڕێگایەوە ئامانجەکانمان بۆ گەیشتن بەو حەقیقەتەی ساڵەهای ساڵە لە پێناوی هەزاران قوربانیمان بۆی داوە بپێکین و ڕۆحی شەهیدەکانمان ئاسوودە بکەین و گەلێک پەروەردە بکەین بۆ پاراستنی هەموو ئەو دەستکەوتانەی کە ڕووبارێک خوێنی لەپێناو پەخشراوە.



AM:09:25:07/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 2176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو