شازادەی قەتەر وەزیری دارایی وڵاتەکەی لەکارەکەی دوورخستەوە
تەمیم بن حەمەد ئال ثانی، شازادەی قەتەر
وێستگە نیوز-
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دیوانی شازادەی قەتەڕ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، " تەمیم بن حەمەد ئال ثانی، شازادەی قەتەر وەزیری دارایی وڵاتەکەی لەکارەکەی دوورخستۆتەوە".
لە بەیاننامەکەدا هاتووە و دەڵێت، " دوورخستنەوەی عەلی شەریف عومادی وەزیری دارایی لە کارەکەی، ئەرکی وەزارەتەکە ڕادەستی عەلی بن ئەحمەد کەواری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی دەکرێت، لەگەڵ ئەرکەکانی خۆیدا کارەکانی وەزارەتی داراییش ڕادەپەڕێنێت".
لە ماوەی ڕابردوودا دادوەری گشتی فەرمانی دەستبەسەراگرتنی عومادی دەرکرد تاوەکو لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت لەسەر، "کۆمەڵێک تاوانی پەیوەست بە کاری گشتیەوە و هەروەها ئەو کارانەی بوونەتە هۆی زیانگەیاندن بە سامانی گشتی و سوودوەرگرتن لە پۆستەکەی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەوە".
AM:08:52:07/05/2021
ئهم بابهته 1424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت