بڵێسە جەبار فەرمان: دەیانەوێت کاری رۆژنامەنوسی بە دڵ و خواستی بەرپرسان بێت


وێستگەنیوز-

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، چەند رۆژ پێش ئێستا ھەمووی بەیاننامەی لەسەر گرنگی ئازادی رادەربڕین و کاری رۆژنامەنووسی دەردەکرد، بەڵام پێدەچێت لەکوردستان پیناسەیەکی نوێ بو کاری رۆژنامەنوسی بکرێت، "پێناسەیەک کە بە دڵ و خواستی بەرپرسان بێت".

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "چەند رۆژێک پێش ئێستا ھەموو سایت و کەناڵەکانی تەلەفیزیۆن پڕ بوو لە پاڵپشتی رۆژنامەنوسان، ھەمووی بەیاننامەی لەسەر گرنگی ئازادی رادەربڕین و کاری رۆژنامەنووسی دەردەکرد.لە وڵاتی ئێمە دەبێت پیناسەیەکی نوێ بو کاری رۆژنامەنوسی بکرێت، پێناسەیەک کە بە دڵ و خواستی بەرپرسان بێت".

ئەوەشی خستوەتەڕو، "باشتر وایە رۆژنامەنووسان لەبارەی کەش و ھەوا بنووسن، بە ھیچ شێوەیەک لەبارەی کاری دیپلۆماسی نەنووسن و لە نوێنەر و کۆنسولگەرییەکان نزیک نەبنەوە".

ئەو پەرلەمانتارە لەبارەی تۆمەتی کارکردن لەگەڵ لایەنی بیانیش بۆ چالاکوانانی بادینان باسی لەوەکردوە، "من ساڵانێک لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیاوم، خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەرم لەو وڵاتە تەواو کردوە. دوای زمانی دایک، زمانی ئەڵمانی بە زمانی خۆم دەزانم، پشتگیری بایرن میونخ دەکەم و ھەروەھا بەشێکی زۆری ھاورێکانم ئەڵمانین. ئەگەر دادگای تەمیز بە من بزانێت، ئەبێت چ سزایەکم بدات!؟".


PM:10:54:06/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 4960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت