لە 24 کاتژمێری رابردوو تەنها یەک کەس بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە

‌بەریتانیا، پشکنینی کۆرۆنا

وێستگە نیوز-

ئاماری 24 کاتژمێر رابردووی کۆرۆنا لە بەریتانیا، ئاماژە بەوە دەکات، "لەماوەیەدا لە سەرانسەری وڵات تەنها یەک کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە". ئەوە لەکاتێکدایە  50 ملیۆن ژەمە ڤاکسین لەخەڵک دراوە.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری سکای نیوزی بەریتانی، "ئەمڕۆ سێشەممە لە بەریتانیا تەنها گیان لەدەستدانی یەک کەسیان لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو تۆمارکراوە، لەکاتێکدا هەر لەو ماوەیەدا هەزار و 649 حاڵەتی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا تۆمارکراوە".

ماڵپەرەکە بە پشت بەس بە ئامێری بڵاوکراوەی کۆرۆنا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، " تائێستا 34 ملیۆن و 588 هەزار و 600 ملیۆن کەس یەکەم ژەمە ڤاکسینیان وەرگرتوە، لەکاتێکدا 15 ملیۆن و 500 هەزار و 949 کەس دووەم ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە".

لەبارەی دواین بڕیار لەسەر گۆڕانکارییەکان و ئاسایکردنەوەی ژیان، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، "رۆژی 17ی ئەم مانگە قۆناغێکی دیکەی نەخشە رێگاکەمان بۆ رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا دەستپێدەکات".


PM:09:22:04/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 1352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت