ناتانیاهۆ: له‌گه‌ڵ تره‌مپ هاوڕاین
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئێواره‌ی شه‌ممه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ر رێككه‌وتنێكی كۆتایی له‌گه‌ڵ ئێران، ده‌بێت ئه‌و مه‌ترسییه ئه‌تۆمییه نه‌هێڵێت كه تاران دروستی ده‌كات.
بنیامین ناتانیاهۆ له پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویه‌تی كه ئه‌مه به واتای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران و گواستنه‌وه‌ی مادده ئه‌تۆمییه پیتێنراوه‌كانی له‌و وڵاته‌یه.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی رایگه‌یاندووه ئێران زیاتر له 400 كیلۆگرامی یۆرانیۆمی پیتێنراوی له‌سه‌دا 60ی هه‌یه، كه به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه له دامه‌زراوه ژێرزه‌مینییه‌كاندا نێژراوه كه له ماوه‌ی شه‌ڕی 12 رۆژه‌دا بۆردومانكراون. تره‌مپ چه‌ندین جار باسی له‌وه كردووه كه ئێران ده‌بێت ئه‌و ماددانه راده‌ستی ئه‌مریكا بكاته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه تره‌مپ مافی ئیسرائیلیشی دووپاتكردووه‌ته‌وه كه به‌رگری له خۆی بكات له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان له هه‌موو به‌ره‌كاندا، له‌نێویاندا له لوبنان.
ئێواره‌ی شه‌ممه سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه به ته‌له‌فون له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه سه‌باره‌ت به دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران قسه‌یان كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه به جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل قسه‌یان كردووه و "ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش زۆر به باشی به‌ڕێوه‌چوو".
PM:08:52:24/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت