تره‌مپ: رێككه‌وتنێكی دۆڕاو له‌گه‌ڵ ئێران ناكه‌م
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دووپاتی كرده‌وه كه گه‌مارۆی ده‌ریایی سه‌ر ئێران "به ته‌واوی هێزه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت" تا رێككه‌وتن، ده‌شڵێت: "رێككه‌وتنێكی دۆڕاو له‌گه‌ڵ ئێران ناكه‌م".
له چه‌ند كاتژمێری رابردوودا دانوستانه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران پێشهاتی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و به‌پێی راپۆرته‌كان پێده‌چێت لایه‌نه‌كانی ململانێ له رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی نزیك بووبنه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دووپاتیكرده‌وه كه رێككه‌وتنێكی دۆڕاو له‌گه‌ڵ ئێران ناكات، ره‌تیشیكرده‌وه ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه ئاشكرابكات كه پێشبینی ده‌كرد به‌م نزیكانه واژۆ بكرێت.
تره‌مپ به "ABC"نیوزی وت: "له ئێستادا ناتوانم باسی ئه‌و رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌م؛ ئه‌وه په‌یوه‌ندی به منه‌وه هه‌یه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌ر هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران، باش ده‌بێت".
هاوكات تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "تروس سۆشیال" جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئێستا له‌گه‌ڵ ئێران دانوستانی له‌سه‌ر ده‌كرێت، ته‌واو جیاوازه له رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئۆباما كه به "خراپ" وه‌سفی كرد و "ئێرانی له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نزیك كرده‌وه".
تره‌مپ وتی: "دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و بنیاتنه‌ر به‌ره‌وپێش ده‌چن، نوێنهرهكانمم راسپاردووه كه په‌له نه‌كه‌ن له رێككه‌وتن، كات له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌یه".
گه‌مارۆ به‌رده‌وام ده‌بێت
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه گه‌مارۆی سه‌ر ئێران به هه‌موو هێزیه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت تا گه‌یشتن به رێككه‌وتن و واژۆكردنی.
راشیگه‌یاند كه په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران به‌ره‌و پیشه‌ییبوون و به‌رهه‌مهێنانی زیاتر په‌ره‌ده‌سه‌نن، به‌ڵام ئێران ده‌بێت له‌وه تێبگات كه ناتوانێت چه‌كی ئه‌تۆمی په‌ره‌پێبدات یان خاوه‌ندارێتی بكات.
PM:06:03:24/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت