تەقینەوەیەک لە پاکستان دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە


وێستگەنیوز-

بەرپرسانی پاکستان ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی ئایاری 2026، رایانگەیاند؛ تەقینەوەیەکی بەهێز لە ویلایەتی بەلوچستانی باشووری رۆژئاوای وڵاتەکە روویدا و شەمەندەفەرێکی کردە ئامانج کە کارمەندانی سەربازیی دەگواستەوە.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەرپرسێکی باڵا بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی راگەیاندووە، لەو هێرشەدا لە شاری "کوێتە"ی پایتەختی ویلایەتەکە روویداوە، 24 کەس گیانیان لەدەستداوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، سەربازانی سوپای پاکستان بەشێکی سەرەکی قوربانییەکانی ئەو تەقینەوەیەن و ژمارەی بریندارەکان 50 کەسی تێپەڕاندووە.

ویلایەتی بەلوچستان یەکێکە لە ناوچە پڕ ئاڵۆزییەکانی پاکستان وجار بە جار رتەقینەوەی تێدا دووبارە دەبێتەوە، تائێستاش هیچ لایەنێک بە فەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە.


AM:10:29:24/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت