ترەمپ دووبارە پشتڕاستی دەکاتەوە کە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی لەناوچوون


وێستگەنیوز- AFP

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کە لە بۆردوومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کرانە ئامانج بەتەواوی لەناوچوون، ئاماژە بەوەشدەکات، 30 ساڵ دەخایەنێت تاوەکو جارێکی دیکە بخرێنەوە کار.


ئەمڕۆ شەممە 19ی تەموزی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس" نووسیویەتی، "هەرسێ دامەزراوە ئۆتۆمییەکەی ئێران کە لەلایەن ئەمریکاوە کرانە ئامانج بە تەواوی لەناوچوون".

ئاماژە بەوەشدەکات، "ئەو بنكانەی كە وێران كراون 30 ساڵی دەوێت تاوەكو دووبارە بخرێنەوە كار و ئەگەر ئێران بیەوێت ئەو كارە بكات، باشتر وایە لە شوێنی جیاوازەوە سەرلەنوێ دەست پێبكەنەوە، پێش ئەوەی ئەم بنكانە بسڕدرێنەوە".

لە ماوەی شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئیسرائیل سەدان هێرشی بۆ سەر شوێنە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێران ئەنجامدا، هەروەها شەوێک پێش کۆتایی هاتنی شەڕەکە ئەمریکا سێ بنکەی ئەتۆمی ئێرانی لە ئیسفەهان و تەنز کردە ئامانج و دواتر ئاگربەست راگەیەندرا.


PM:06:40:19/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت