ئەحمەد شەرع گەیشتە سعوودیە
وێستگەنیوز_
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا گەیشتە ڕیازی پایتەختی سعوودیە و بڕیارە سبەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کۆببێتەوە.
ئەمرۆ سێشەممە 13ـی ئایاری 2025، تەلەفزیۆنی سووریا رایگەیاند، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا ئەمڕۆ گەیشتە ڕیازی پایتەختی سعوودیە و بڕیارە سبەی چوارشەممە کۆبوونەوەکە بکرێت.
پێشتریش ماڵپەڕی مۆنیتۆر ئاشکرایکرد، سبەی چوارشەممە 14ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە سعوودیە چاوی بە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا دەکەوێت.
هاوکات، دوێنێ دووشەممە ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی رایگەیاند، "ئەحمەد شەرع ئامادەیە ناوچەیەکی داماڵدراو لە چەک بونیات بنێت و ڕێگە بە ئیسرائیل بدات بوونی سەربازیی هەبێت لە باشووری ڕۆژئاوای سووریا".
PM:11:16:13/05/2025
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت