زۆرترین رێژه‌ی توشبوون به “تای خوێنبه‌ربوون” له زیقار تۆمار كراوە
وێستگه‌نیوز -
پارێزگاكانی عێراق ڕووبه‌ڕووی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیداری ڕێژه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون بوونه‌ته‌وه و زۆرترین رێژه‌ش له زیقار تۆمار كراوه.
به‌رپرسانی ڤێته‌رنه‌ری پارێزگای زیقار هۆشداریاندا له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی نه‌خۆشییه‌كه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی سه‌ربڕخانه‌ی هاوچه‌رخ.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان له پارێزگای زیقار له‌سه‌ر ئاستی عیراق به‌رزترین ڕێژه‌ی تووشبوونی تۆماركردووه كه 41 حاڵه‌تی تووشبوون و 4 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانه.
راشگه‌یه‌ندراوه كه له 87% به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ و ناته‌ندروست له‌گه‌ڵ گۆشتی پیسبوو مه‌ترسیدارترین هۆكاره و له 10% ـی گواستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی نه‌خۆشییه‌كه له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی تر‌و له 3%ی تووشبوونه‌كه‌ش په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌گه‌نه‌ی مه‌ڕو ماڵاته‌وه هه‌یه.
PM:02:44:24/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 1764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت