سودانی: مادەی هۆشبەر هۆکاری قەیرانە سەختەکانە


وێستگەنیوز-

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مادەی هۆشبەر هۆکاری قەیرانە سەختەکانە، ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی 60 تۆن مادەی هۆشبەر لەناوبراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2025، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی کۆنگرەی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر لە بەغدا رایگەیاند، "مادەی هۆشبەر هەڕەشەیە بۆ سەر کۆمەڵگە و هۆکاری قەیرانە سەختەکانە".

ئاماژەی بەوەکرد، "مادەی هۆشبەر بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی تاوان و گەندەڵی و فروفێڵی کۆمەڵایەتی و خێزانی".

سودانی وتی، "102 چالاکی و خول لەبارەی مادەی هۆشبەر بەڕێوەچوون و نزیکەی 60 تۆن مادەی هۆشبەرمان لەناو بردووە".

وتیشی، "زەمینەی شیاندنەوە بۆ ئەو کەسانە سازدەکرێت کە تووشبووی مادەی هۆشبەرن".


AM:11:13:07/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو