كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان: ئه‌و ده‌نگانه‌ی نه‌نێردراون كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان نابێت
وێستگه‌نیوز -
حه‌سه‌ن سه‌لمان، ڕاوێژكاری یاسایی له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه هه‌موو ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن وه‌رگیراون، به سكاڵا هه‌ژمار ده‌كرێن، نه‌ك تانه‌دان. ده‌شڵێت: "تا ئێستا هیچ سكاڵایه‌كی سوور تۆمار نه‌كراوه".
سه‌لمان له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا بۆ میدیا عێراقییه‌كان وتی: "ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ی له له‌لایه‌ن كاندیده‌كان و لایه‌نه‌كانه‌وه ده‌گاته كۆمسیۆن، وه‌ك سكاڵا پۆلێن ده‌كرێن، چونكه له‌ڕووی یاساییه‌وه ڕێگه‌پێدراو نییه تانه له ئه‌نجامه به‌راییه‌كان بدرێت".
ڕوونیشی كرده‌وه كه "به‌شی ڕاوێژكاری و سكاڵا به‌رپرسیاره له پۆلێن‌كردن و پێداچوونه‌وه به سكاڵاكان پێش ئه‌وه‌ی بیانخاته ده‌سته‌ی كۆمسیاران بۆ بڕیاردان له ماوه‌ی دیاریكراودا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سكاڵاكان سێ جۆرن: سكاڵای زه‌رد، كه ساده‌ن و ره‌تده‌كرێنه‌وه؛ سكاڵای سه‌وز، كه پێویستی به لێكۆڵینه‌وه هه‌یه و له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت؛ و سكاڵای سوور، كه ڕه‌نگه كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان".
وتیشی: "تا ئێستا كۆمسیۆن هیچ سكاڵایه‌كی سووری تۆمار نه‌كردووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكان له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردندا ره‌نگه خێراتر بێت له خوله‌كانی پێشوو، و ره‌نگه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا یه‌كلایی بكرێنه‌وه".
ئه‌و راوێژكاره‌ی كۆمسیۆن باسی له‌وه‌شكرد كه "هێشتا هه‌ندێك بنكه‌ی ده‌نگدان ئه‌نجامه‌كانیان پێشكه‌ش نه‌كردووه به‌هۆی هۆكاری ته‌كنیكی سنوورداره‌وه، كه له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ڕووده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌مانه ڕێژه‌یه‌ك نین كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه به‌راییه راگه‌یه‌ندراوه‌كان دروست بكه‌ن".
حه‌سه‌ن سه‌لمان راشیگه‌یاند كه "دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانه‌وه و پاش رۆژێك له راگه‌یاندنی، تانه‌یان لێده‌درێت، و ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی تانه‌دان سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت. ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ پێداچوونه‌وه به‌و تانانه‌دا ده‌كات كه پێشكه‌شی ده‌كرێت، ئه‌و تانانه‌ی كه راسته‌وخۆ پێشكه‌شی ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێن، ره‌وانه‌ی كۆمسیۆن ده‌كرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه بدرێت پێش ئه‌وه‌ی بڕیاریان له‌باره‌وه بدرێت".
PM:11:13:14/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت