له نێوان دوو هه‌ڵبژاردندا زیاتر له 712 هه‌زار ده‌نگده‌ر له عێراق كه‌میكرد
وێستگه‌نیوز –
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی 2021 و 2025ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، زیاتر له 712 هه‌زار ده‌نگده‌ر له كه‌میكردووه سه‌ره‌ڕای له‌دایكبووانی چوار ساڵ.
دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له رۆژی 11ی ئه‌م مانگه‌دا، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رێژه‌ی به‌شداری و ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی له ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌تدا راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كۆی گشتیی ده‌نگده‌ران (گشتی و تایبه‌ت) له‌م هه‌لّبژاردنه‌دا 21.404.291 كه‌س بووه.
وێستگه‌نیوز، به‌دواداچوونی بۆ ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی هه‌لّبژاردنی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ساڵی 2021دا كرد و به‌پێی ماڵپه‌ڕی كۆمسیۆن، چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌ی ده‌نگده‌ران 22.116.368 ده‌نگده‌ر بووه.
به‌به‌راوردكردنی ئه‌و دوو ئاماره ده‌رده‌كه‌وێت كه دوای چوار ساڵ ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له عێراق له‌بری ئه‌وه‌ی زیاد بكات، 712 هه‌زار و 77 ده‌نگ كه‌میكردووه.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو هه‌ڵبژاردنه‌دا له ساڵی 2021 تا 2025 له‌دایكبووانی ساڵانی (2003، 2004، 2005، 2006) ته‌مه‌نیان بووه‌ته 18 ساڵ و مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه.
ئه‌گه‌ر به گریمانه‌یی دایبنێین ساڵانه 1 ملیۆن ده‌نگده‌ری نوێ زیادبووبێت، كه‌واته ده‌بوایه له‌م چوارساڵه‌دا 4 ملیۆن ده‌نگده‌ری نوێ زیادبووایه، به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌مانه‌ش له ئاماره‌كه‌ی كۆمسیۆندا نادیاره.
PM:10:22:14/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت