عێراق و یۆنان رێکكەوتن لەسەر دەستپێكردنەوە گەشتە ئاسمانییەكانی نێوانیان


وێستگەنیوز-

عێراق و یۆنان رێكکەوتن هاوكاری نێوانیان لە بوارەكانی ئابووری و بازرگانی و پەروەردە بەگەڕ بخەن، لەگەڵ دەستپێكردنەوە گەشتی ئاسمانی نێوانیان لە سەرەتای مانگی كانونی یەكەمی داهاتووەوە.


فوئاد حوسێن، لە كۆنگرەیەكی هاوبەش لەگەڵ جۆرجۆس گیرابیتریتسی هاوتا یۆنانییەكەی، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان هەردوو وڵات.

دووپاتیشیكردەوە، گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و یۆنان، بەشداری دەكات لە پتەوكردنی پەیوەندی كۆمەڵایەتی و چالاككردنی گەشتوگوزار و ئابووری نێوانیان.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە كردنەوەی هێڵی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان ئەسینا و بەغدا، یەكەم هێڵی راستەوخۆی نێوان دەوڵەتێكی ئەوروپی و عێراق دەبێت.

باسی لەوەشكردووە، كە عێراق و یۆنان رێكەوتوون لەسەر پەرەپێدانی هاوكاری ئابووری نێوانیان، لە بوارەكانی گەشتوگوزار و كشتوكاڵی و وەبەرهێنان و ئاو.


AM:08:49:02/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت