حه‌شدی شه‌عبی پاڵپشتی خۆی بۆ حكومه‌تی عێراق راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاندووه، ده‌ستیانكردووه به دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی خزمه‌تگوزاری خۆبه‌خشی و به‌رده‌وام ده‌بن له پاڵپشتیكردنی حكومه‌تی عێراق بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان.
فالح فه‌یاز، له وه‌ته‌یه‌كدا له یادی دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌وڵی خزمه‌تگوزاری و ئه‌ندازیاری له ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی دووپاتیكرده‌وه، هێزی حه‌شدی شه‌عبی له گه‌له‌كه‌ییدایه، نه‌ك له چه‌ك و ژماره‌كه‌ی.
ئاماژه‌شی كرد، كه ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كاره مرۆیی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ گه‌لی عێراق فه‌راوانتر ده‌كات و ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیكردووه به دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی خزمه‌تگوزاری خۆبه‌خشی بۆ پاڵپشتی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌وڵی خزمه‌تگوزاری ده‌سته‌كه.
باسی له‌وه‌شكرد، حكومه‌تی عێراق ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه و ئێمه‌ش له حه‌شدی شه‌عبی به هه‌وڵه خۆبه‌خشییه‌كانمانه‌وه پاڵپشتی لێ ده‌كه‌ین له رێگای هه‌وڵی خزمه‌تگوزارییه‌وه.
ده‌شڵێت، زۆربه‌ی پلانه‌كانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌وڵی خزمه‌تگوزارییه‌وه له حه‌شدی شه‌عبی پاڵپشتی لێكراوه، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری قه‌باره‌ی هاوكاری و ته‌واوكاری نێوان ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و حه‌شدی شه‌عبییه له خزمه‌تكردنی رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق.
PM:02:08:01/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت