کۆمسیۆنی عێراق: تائێستا 46 کاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخراونەتەوە
وێستگەنیوز-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا 46 کاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخراونەتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات، ئامادەکارییەکان بەردەوامە.
ئەمڕۆ شەممە 19ی تەموزی 2025، عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، "پرۆسەی وردبینی سەبارەت بە كاندیدی لیستەكانی هەڵبژاردن لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتییەكاندا تا كۆتایی ئەم مانگە بەردەوامە".
ئاماژەی بەوەکرد، "تائێستا 46 کاندید دوورخراونەتەوە، بەهۆی ئەوەی حزبەكانیان مەرجە پێویستەكانیان تێدا نەبووە بۆ قبوڵكردنی كاندیدبوونیان لەناو لیستەكانی هەڵبژاردن یان پێداویستییەكانی خۆكاندیدكردنیان تەواو نەبووە".
عیماد جەمیل وتی، "سیستمی تۆماری كاندیدەكان ژمارە 3ی ساڵی 2025 لە مادەی دوو، یەكەم-ت كە تایبەتە بە لیستی كراوە دەڵێت، رێژەیەك كە لە %20 تێپەڕنەكات تەرخان دەكرێت بۆ ئەو كاندیدانەی كە بڕوانامەی دیپلۆم یاخود بڕوانامەكانی ئامادەیی و هاوتاكانیان هەیە، لەسەر ئەم بنەمایە 11 كاندید كە هەڵگری بڕواناكەی ئامادەیی بوون و كاریگەرییان لەسەر ئەم رێژەیە هەبوو گۆڕدران بەوانەی كە هەڵگری بڕواناكەی بەكالۆریۆسن".
وتیشی، "سەبارەت بە رێژەی ژنان لە چوارچێوەی لیستە كراوەكان، پیویستە رێژەیان لە %25ی ژمارەی كاندیدەكان كەمتر نەبێت، لەبەر ئەمە سێ كاندیدی پیاو گۆڕدراون بۆ گەرەنتیكردنی بەدیهاتنی ئەم رێژەیە لە ناو لیستدا".
بەپێی ئەو وادەیە بێت کە سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاریکردووە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت.
PM:06:05:19/07/2025
ئهم بابهته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت