ئەنجوومەنی نوێنەران لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز_
ڕۆژی دووشەممە، 21ـی تەمموزی 2025، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دوو بابەت گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، ئەوانیش هێرشە درۆنیەکان بۆ سەر ژێرخانی هەرێمی کوردستان و ڕووداوی ئاگرەکەی کوت'ـە.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، پەرلەمان لەسەر هەردوو بابەت کۆدەبێتەوە، بابەتی یەکەم، "هێرشە تیرۆریستییەکانە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ژێرخانی هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە بابەتی دووەم باس لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی هایپەرمارکێتەکەی کوت دەکرێت.
درەنگانی شەوی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو، ئاگر لە هایپەرمارکێتێکی شاری کوتی ناوەندی پارێزگای واست کەوتەوە، بەهۆیەوە 63 کەس گیانیان لەدەستدا، ئەمڕۆش لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرەکە ئەنجامە سەرەتاییەکانی ڕاگەیاند؛ و دەرەنجامەکانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی بریتین لە ڕاگرتنی 17 بەرپرس و فەرمانبەری حکومی و سێ ئەفسەر، کە بەهۆی کەمتەرخەمی کارەساتەکەی گەورەتر کردووە و زیانەکانی زیاتر بوون.
هاوکات، پرسی هێرشە درۆنییەکان لە کاتێکدایە، چەندین جار لەم مانگەدا بە درۆن هێرشکراوەتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و هێشتا لێکۆڵینەوە لەو پرسە بەردەوامی هەیە. هەروەها هەریەک لە بەریتانیا، ئەمریکا، عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان'ـیش سەرکۆنەی ئەو هێرشانەیان کردووە و داوایان کردووە بەغدا هەنگاوی جددی بنێت بۆ رێگەگرتن لکە دووبارەبوونەوەی ئەم رووداوانە.
PM:02:48:19/07/2025
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت