بەهۆی پێنەدانی مووچەوە بایکۆت بەردەوامە


وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد

بەهۆی پێنەدانی مووچەوە بایکۆت لە بەشێک لە فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بەردەوامی هەیە.


عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی رایگەیاند، "بەشێک لە فەرمانبەران دەڵێن تاوەکوو مووچەی مانگی 5 و 6 وەرنەگرین بایکۆت ناشکێنین".

باسی لەوەشکرد، "کارمەندانی هاتووچۆ لە فولکەکان دەبن، بەڵام رێنمایی شۆفێران ناکەن، ئەمەش وایکردووە لە شەقامەکانی سلێمانی بەهۆی بایکۆتی کارمەندانی هاتووچۆوە شۆفێران خۆیان رێنمایی یەکتر دەکەن".

هەر ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تەموزی 2025، بەهۆی نەبوونی کارەباو دواکەوتنی مووچەکانیانەوە فەرمانبەرانی دادگای بنەسڵاوە لە هەولێر بایکۆتی دەوامیان کرد و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە.


PM:12:02:20/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت