پۆلیس زانیاری نوێ سەبارەت بەكوشتنی ژنەكەی شاری سلێمانی دەخاتەڕوو

‌نەقیب سەركەوت ئەحمەد

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر رووداوی كوشتنی ژنەكەی شاری سلێمانی و خۆكوشتنی گەنجەكەی قەزای دوكان، زانیاری و گرتەی ڤیدیۆیی كۆكراوەتەوە و دۆسیەكە لەبەردەستی دادوەرە.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا زانیاری نوێی سەبارەت بە كوژرانی ژنەكەی هەفتەی رابردووی شاری سلێمانی و خۆكوشتنی گەنجەكەی قەزای دوكان ئاشكراكرد و رایگەیاند گرتەی ڤیدیۆی و زانیارییەكانی هەردوو ئوتومبیلەكە كۆكراوەتەوە و خراوەتە بەردەستی دادوەر، كەسوكاری هەردوولاش دەچنە بەردەم دادوەر، دیارە كەسوكاری هەردوولا قسەیان بۆ لای دادوەر هێشتۆتەوە، بەڵام تائێستا یەكلایی نەبۆتەوە ئەو رووداوە پەیوەندییان بەیەكترەوە هەیە یان نا".

پاشنیوەڕۆی دووشەممەی رابردوو تەرمی ژنێكی 30 ساڵ بەناوی شۆخان عارف، لەنێو ئوتومبیلەكەی بەكوژراوی دۆزرایەوە، هەمان رۆژیش گەنجێك لەسەر بەلەمێك لەقەزای دوكان خۆی كوشت، شەوی دووشەممەش كەسوكاری ژنەكە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، نازانن ئەو رووداوە پەیوەندییان بەیەكترەوە هەیە یان نا، دۆسیەكەیان بۆ لێكۆڵینەوەی پۆلیس جێهێشتووە، بەڵام كچەكەیان ساڵی 2013 لەهاوسەرەكەی جیابۆتەوە و دوو منداڵی هەیە، بەڵام كوشتنەكەی هیچ پەیوەندییەكی بەجیابوونەوەكەیەوە نییە.


PM:02:17:14/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 12632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت