پێشكەشكارێكی ناسراوی كوردسات به فیشه‌ك گیانی له ده‌ستدا
سۆران شافعی ناسراو بە(سۆران سەقزی)
وێستگه نیوز ـ
سۆران سەقزی، پێشكەشكاری پرۆگرامی (سەیر و سەفەر) ی كەناڵی كوردسات له هه‌لومه‌رجێكی ته‌مومژاویدا له شاری هه‌ولێر به فیشه‌ك گیانی له ده‌ستدا، سەنتەری میترۆش داوای لێکۆڵینەوەی جدی لە پۆلیسی هەولێر دەکات.
ئه‌گه‌رچی پۆلیس ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ناوبراو خۆی خۆی كوشتووه، ئه‌مه‌ش له زاری دوو هاوڕێی سۆرانه‌وه وه‌ریان گرتووه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه‌و كه‌سوكاره‌كه‌شی داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن.
پۆلیس له زاری دوو هاوڕێكه‌ی سۆرانه‌وه بڵاویشیكردووه‌ته‌وه، كه هۆكاری خۆ كوشتنه‌كه‌ی به‌هۆی قه‌رزارییه‌وه بووه.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی هەولێر، سۆران سەقزی، نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار قەرزار بووە، بۆیە لە ناو رێستۆرانتەکەی خۆی لە هەولێر خۆی کوشتووە.
سۆران شافعی ناسراو بە (سۆران سەقزی) پێشكەشكاری پرۆگرامێكی تایبەتی كەناڵی كوردسات بوو و ماوەی چەند ساڵێك ئەم بەرنامەیە پێشكەش دەكرا و تیایدا داب و نەریت و كلتوری وڵاتەكانی بە بینەرەكانی دەناساند، ئه‌مه‌ش وایكردبوو بینه‌رێكی زۆر له خۆی كۆ بكاته‌وه.
هەواڵی مەرگی سۆران زۆر بەزوویی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بوەوه و هاوڕێی و كه‌سه نزیكه‌كانی خه‌مباری خۆیان بۆ هۆكاری گیان له ده‌ستدانه‌كه‌ی ده‌ربڕیوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌نته‌ری میترۆ داوا له پۆلیسی شاری هه‌ولێر ده‌كات به زووترین كات لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی بكات و ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه كه‌ش بۆ ڕای گشتی ڕابگه‌یه‌نێت.
دیاری محه‌مه‌د، جێگری به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له لێدوانێكیدا بۆ وێستگه نیوز، ڕایگه‌یاند: "په‌یوه‌ندیمان به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌و پێده‌چێت پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ لێدونی فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه ڕابگه‌یه‌نن".
وتیشی: "داوامان له پۆلیسی هه‌ولێر كردووه، به زووترین كات لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی بكه‌ن، کوژرابێت یان خۆی کوشتبێت، دەبێت بۆ کەسوکار و کەناڵی کوردسات و رای گشتی بڵاوبکەنەوە".
AM:09:34:09/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 28237
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت