قوباد تاڵه‌بانی و باڵیۆزی ئیسپانیا: حكومه‌تی نوێی عێراق گرنگی به گه‌شه‌پێدانی ئابووری بدات
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی ئیسپانیا له عێراق رایانگه‌یاند كه ده‌بێ هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم هاوكات له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری و باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتییان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ی حوزه‌یرانی 2026 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له ئالیسیا ریكۆ پێرێز، باڵیۆزی ئیسپانیا له عێراق و پێكه‌وه له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پێویستیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كورستان و وڵاتی ئیسپانیا كرا".
هه‌ردوولاش هاوڕابوون كه ده‌رفه‌تی گونجاو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به تایبه‌ت له بواره‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و كلتووریدا ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان پته‌وتر بكرێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا هاوڕابوون حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌بێت گرنگی به گه‌شه‌پێدانی ئابووری بدات و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگ و هاوكاربن، به جۆرێك هاوكات له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری و باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتییان".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه "له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا سه‌باره‌ت به دواین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه. له‌مباره‌یه‌شه‌وه هه‌ردوولا هاوڕابوون وڵاتانی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت هاوكاربن بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان و گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك كه ئاشتی و سه‌قامگیری لێ بكه‌وێته‌وه".
PM:05:29:09/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت