CPT : له ئامێدی سوپای توركیا له هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری عێراق ده‌پرسێته‌وه
وێستگه‌نیوز
تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی CPTی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه سوپای توركیا پشكنین بۆ ئۆتۆمبێل و ناسنامه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوری عێراق له ناوچه‌ی ئامێدی ده‌كات!
رێكخراوی CPT له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوری عێراق، باره‌گایه‌كی سه‌ربازییان له گوندی سیدا له سنوری ناحیه‌ی شیلادزێ له قه‌زای ئامێدی هه‌یه. له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانیان یاخود به جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیاندا، له بازگه‌یه‌كی سوپای توركیا له سنوری قه‌زای ئامێدی ڕاده‌گیرێن و پشكنین بۆ ئۆتۆمبێل و ناسنامه‌كانیان ده‌كرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "بازگه‌كه‌ی سوپای توركیا ده‌كه‌وێته هاوینه هه‌واری ئاڤا مارك له گه‌لی ڕێكان".
رێكخراوه‌كه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باسی له‌وه كردووه كه "هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوری عێراقی، بۆ گه‌یشتن به باره‌گاكه‌یان ده‌بێت به بازگه‌كه‌ی سوپای توركیادا تێپه‌ڕببن".
ئاشكراشیكردووه كه "له مانگی نیسانه‌وه، هه‌موو جارێك سه‌ربازانی توركیا پاسه‌وانانی سنور ده‌پشكنن و له ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌نۆڕن و ناسنامه‌ی پاسه‌وانه‌كان لای خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن، ئینجا ڕێگه‌یان پێده‌ده‌ن كه بچنه باره‌گاكانی خۆیان".
CPT راشیگه‌یاندووه كه "بازگه‌كه‌ی سوپای توركیا له سه‌یرانگای ئاڤا مارك، به قوڵایی 19 كیلۆمه‌تر له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان دایه. سه‌ربازانی توركیا له ساڵی 2021ه‌وه، به‌ته‌واوی جڵه‌وی سه‌ربازی ئه‌م ناوچه‌یان له‌ژێر ده‌ستدایه".
PM:04:31:09/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت