مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵو کۆبووەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی حوزەیرانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیای کرد.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەبێت، لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دواین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە.
PM:02:50:09/06/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت