مه‌سرور بارزانی: حكومه‌تی هه‌رێم ئاگاداری راده‌ستكردنی چه‌كی ئه‌مریكا نییه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه حكومه‌ت ئاگاداری راده‌ستكردنی چه‌كی ئه‌مریكا نییه، ده‌شڵێت: "ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌مریكا چه‌كی راده‌ستكردووه با ئاشكرا بكرێت".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی گرووپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووساندا سه‌باره‌ت به‌لێدوانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه باس له‌وه ده‌كات چه‌كی ناردووه بۆ كورد، به‌ڵام دیار نه‌ماوه، رایگه‌یاند كه:
*ده‌بێت ئه‌وپرسیاره له ئه‌مریكا بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا چه‌كی راده‌ست كردووه، بێگومان ده‌زانێت راده‌ستی كێیان كردووه.
*به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌توانم بڵێم ئێمه ئاگادار نین.
*ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌مریكا چه‌كی راده‌ست كردووه با دواتر ئاشكرا بكرێت.
PM:05:11:24/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت