مەسعود بارزانی و مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین کۆبوونەوە


وێستگەنیوز-

لە کۆبوونەوەیەکی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان "ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی هەرێم" تاوتوێ كرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی ئایاری 2026، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی بڵاویکردەوە کە مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

بەپێی هەواڵەکە هەر لە دیدارەكەدا، ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی هەرێم.


PM:01:50:24/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت