ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و خەمیس خەنجەر
وێستگەنیوز-
لە رۆژی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا ، ئەمڕۆ یەکشەممە،
24ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کەسایەتیی
سیاسی عێراقی خەمیس خەنجەر کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا ، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە
ئاڵوگۆڕ کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی ئێستا دەرفەتێکی نوێ لەبەردەم حکومەتی
فیدراڵ هاتووەتە ئارا بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، خزمەتی گشت هاوڵاتی و پێکهاتەکانی
عێراق بکات.
خەمیس خەنجەر، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمای سەروەریی ئاماژەی بە
دۆخی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق کرد و وتی، "ئەو ئاڵۆزییانەی لە
رابردوودا لە ناوچەکەدا روویاندا، لەوانە جەنگی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران،
هەروەها پەلامارەکانی میلیشیاکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی، هاندەر
بوون بۆ ئەوەی هەموو هێزە سیاسییەکانی عێراق هەڵوێست وەربگرن و رێگە نەدەن ئەو پێشێلکارییە
مەترسیدارانە دووبارە ببنەوە، چونکە زیان بە ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی وڵات دەگەیەنن."
AM:11:20:24/05/2026
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت