کەسێکی دیکە لە ئێران لەسێدارە درا
ویستگەنیوز-
ئەمڕۆ ماڵپەڕی
"میزان" سەر بە دەزگای دادی ئێران رایگەیاند کەسێک بە ناوی موجتەبا کیان
کە 50 رۆژە دەستگیر کراوە، بە تۆمەتی
سیخوڕی بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا لە سێدارە درا.
بە پێی هەواڵی
"میزان" موجتەبا کیان، بە تۆمەتی «ناردنی زانیاریی
ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی پیشەسازییە چەک بۆ دوژمن» لەسێدارە دراوە.
بەپێی بڕیاری دادگا، موجتەبا کیان سزای لەسێدارەدان و دەستبەسەرداگرتنی
سەرجەم سەروەت و سامانی بەسەردا سەپابوو. هەروەها میزان نووسیویەتی کە لە کاتی دەستبەسەرکردنیەوە
تا جێبەجێکردنی سزاکە، کەمتر لە 50ڕۆژ بووە.
AM:08:12:24/05/2026
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت