فراكسیۆنه‌كانی هه‌ڵوێست و كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ سودانی كۆبوونه‌وه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی هه‌ڵوێستی نیشتمانی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری جه‌ختی له‌وه كرده‌وه "به‌رده‌وامی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم پێویستی به جێبه‌جێكردنی یاسا و رێكه‌وتنه‌كان هه‌یه".
ئه‌مڕۆ شاندی هاوبه‌شی فراكسیۆنه‌كانی هه‌ڵوێست و كۆمه‌ڵ سه‌ردانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیان كرد و به وردی باسیان له هه‌نگاونان به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه سیاسی و ئابورییه‌كان كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فراكسیۆنه‌كانی هه‌ڵوێست و كۆمه‌ڵ، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا شاندی هه‌ڵوێست و كۆمه‌ڵ جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی به‌دوورگرتنی عیراق له‌جه‌نگ و ململانێكان و جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی پاراستن و به‌هێزكردنی ئابوری عیراق.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه شانده‌كه داوای له سه‌رۆك وه‌زیران كرد شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان پارێزراوبێت و له‌كاتی خۆیدا بنێردرێت. به‌تایبه‌ت مووچه و پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران و ده‌رمان و سه‌رجه‌م ئیستحقاقاته فیدراڵیه‌كان.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر بونی ئاڵنگاری گه‌وره له‌به‌رده‌م عیراقدا له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، هه‌روه‌ها دڵنیاییدا كه به‌رده‌وامی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم پێویستی به جێبه‌جێكردنی یاسا‌و رێكه‌وتنه‌كان هه‌یه".
PM:02:56:12/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت