قوباد تاڵه‌بانی: هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ین بۆ بووژانه‌وه و به‌هێزتركردنی چالاكییه كلتووری و رۆشنبیرییه‌كان
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیری نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌ڵكو ده‌بێت له‌ناوچه‌كه‌دا پێشه‌نگ بێت، ده‌شڵێت: "هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ین بۆ بووژانه‌وه و به‌هێزتركردنی چالاكییه كلتووری و رۆشنبیرییه‌كان".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی:
*شار ته‌نها بریتی نییه له شه‌قام و بازاڕ و باڵه‌خانه‌كان.
*ئه‌گه‌ر شه‌قام و باڵه‌خانه‌كان جه‌سته‌ی شاربن، كلتوور و ئه‌ده‌ب و چالاكییه هزری و رۆشنبیرییه‌كان روحی شارن.
*رۆژێك شه‌قام و باڵه‌خانه‌كان كۆن و له كه‌ڵك ده‌كه‌ون، به‌ڵام كلتوور و هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و هزر و بیرۆكه دره‌وشاوه‌كان، جیهانبینی و شێوازی ژیان و كردار و ره‌فتاری نه‌وه‌كان دیاری ده‌كه‌ن.
*خۆشحاڵ بووم له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌م و دیدارم له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ر و رۆشنبیره دیاره‌كانی سلێمانی و له‌ناویشیاندا به تایبه‌تی مامۆستا ره‌ئوف بێگه‌ردی ئازیز كه له زیاتر له نیوسهدهی رابردوودا خزمه‌تی گه‌وره‌ی به ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری كوردستان كردووه.
*ده‌زگای سه‌رده‌میش كه شانبه‌شانی ناوه‌نده‌كانی دیكه خزمه‌تی گه‌وره‌یان به پێشخستنی بواری ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری كردووه، ئه‌ركی ئێمه‌یه پشتگیری‌یان بكه‌ین.
*له‌مه‌ودا به هاوكاری له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و ده‌زگا و ناوه‌نده‌كانی دیكه هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ین بۆ بووژانه‌وه و به‌هێزتركردنی چالاكییه كلتووری و رۆشنبیرییه‌كان، چونكه سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیری نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌ڵكو ده‌بێت له‌ناوچه‌كه‌دا پێشه‌نگ بێت.
PM:02:28:12/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت