کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: زمانی کوردی لە باشووری کوردستان لە دۆخێکی سەختدایە و رووبەڕووی بەربەرستی گەورە بووەتەوە


وێستگەنیوز-

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و باس لە پاراستنی زمانی دایک دەکات.


لە راگەیەندراوەکەدا کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان رایگەیاند، "ماوەیەکی زۆرە، لە باشووری کوردستان دامەزراوەی فەرمی هەن و زمانی کوردی لە دەستووری عێراقدا دانی پێدانراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی سیاسەتێکی روون و پلانێکی تۆکمەی پەیوەست بە زمان، زمانی کوردی لە دۆخێکی سەختدایە و رووبەڕووی بەربەرستی گەورە دەبێتەوە. بۆیە، پێویستە لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێداگری و کاریگەرانە، ئەم بەربەستانە لاببات و کار لەسەر رێکخستنی کەناڵەکانی زمان و پەروەردە بکات و سیمایەکی رێکخراوەییان پێ بدات".

ئاماژەی بەوەکردووە، "لە رۆژئاوای کوردستان لە سایەی ئەو گۆڕانکارییانەی لە سوریادا روودەدەن، دەبێت زمانی کوردی لەنێو دەستوورێکی هەمیشەییدا وەک زمانی فەرمیی کارگێڕی و پەروەردە جێگیر بکرێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە باکوور و رۆژهەڵات لەم دوو پارچەیەی کوردستان، زمانی کوردی رووبەڕووی هەڕەشەی جیدی وەک نەتەوەپەرستی و داگیرکاری بووەتەوە و لە پڕۆسەی پەروەردەدا بوونی نییە".

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوە پەیوەندیدارەکان دەکات سەرنج بدەنە ئەو فشارەی لەسەر زمانی کوردی هەیە و دەڵێت، "بەکارهێنان و پەرەپێدانی زمانی کوردی، ئەرکێکی مرۆیی و نیشتمانیی سەر شانی هەر تاکێکی کوردە، چونکە زمان داهاتووی ئێمەیە".


PM:10:30:20/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو