رێباز حەملان: وەزارەتی ناوخۆ ئیستحقاقی پارتییە و نادرێت بە یەکێتی
وێستگەنیوز-
یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، وەزارەتی ناوخۆ ئیستحقاقی پارتییە و نادرێت بە یەکێتی، ئاماژەی بەوەکرد، یەکێتی، جگە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی شارەوانی و چەند وەزارەتێکی تریان پێدرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2025، رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی رایگەیاند، "وەزارەتی ناوخۆ ئیستحقاقی پارتییە و نادرێت بە یەکێتی، لە بری ئەوە وەزارەتی پێشمەرگەیان پێدراوە کە ئەویش وەزارەتێکی سیادییە".
ئاماژەی بەوەکرد، "پێش هەڵبژاردن پارتی نەرمی زۆری نواند بۆ یەکێتی، جگە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی شارەوانی و چەند وەزارەتێکی تریان پێدرا، پێش هەڵبژاردن مەسعود بارزانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبووەوە، دواتر کۆبوونەوەی تری نێوان پارتی و یەکێتی کرا، بەڵام یەکێتی رێککەوتنەکەی نەکرد و کەوتە دوای هەڵبژاردن".
رێباز حەملان وتی، "دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەرکەوت پارتی زیاتر لە یەک ملیۆن و 100 هەزار دەنگی هێنا، بە هەموو حزبەکانی کوردستان بە یەکێتییشەوە بە هێندەی پارتی دەنگیان نەهێنا، هەروەک بە هەمووشیان لە بەغدا ژمارەی کورسییەکانیان ناگاتە پارتی".
PM:03:53:07/12/2025
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت