ئومێد خۆشناو: ئەو زەوییەی پاڵاوگەی لانازی لەسەر دروستکراوە داگیرنەکراوە و کڕدراوە


وێستگەنیوز-

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو زەوییەی پاڵاوگەی لانازی لەسەر دروستکراوە داگیرنەکراوە و کڕدراوە، ئاماژە بەوەشدەکات. پاڵاوگەی لاناز مانگانە وەک سندوقێکی هاوکاری بڕی 10 هەزار و 400 دۆلار پێشکەش بە خەڵکی گوندەکە دەکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی کانونی یەکەمی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەو زەوییەی پاڵاوگەی لانازی لەسەر دروستکراوە داگیرنەکراوە و کڕدراوە".

ئاماژەی بەوەکرد، "73 کەسی نیشتەجێی گوندی لاجان لە پاڵاوگەی لاجان کاردەکەن، هەروەها 67 بارهەڵگری گوندی لاجان لە پاڵاوگەی لاناز کاردەکەن زیادناکرێت".

ئومێد خۆشناو وتی، "پێشتر ژمارەی دانیشتووانی گوندی لاجان 100 کەس بووە، ئێستا بووەتە زیاتر لە 400 کەس، بەڵێن بە خەڵک نەدراوە لە پاڵاوگەی لاناز دابمەزرێندرێن".

وتیشی، "هەندێک لایەنی سیاسی رووداوەکەی گوندی لاجانیان قۆستەوە، ئەوەی لە گوندی لاجان کراوە پەیوەندیی بە هیچ حزبێکەوە نییە، بەڵکو پەیوەندیی بە ئاژاوەگێڕانەوە هەیە".

پارێزگاری هەولێر داوای لە یەکێتی کرد لەبارەی دانپێدانانی یەکێک لە تۆمەتبارەکان کە بەرپرسی کۆمیتەی ئەو حزبەیە روونکردنەوە بدات و هەڵوێستی خۆیان روونبکەنەوە".

جەختی لەوەشکردەوە، "دەرگا لە بەردەم رێکخراو و نێردە و لایەنەکان کراوەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی گوندی لاجان".

راشیگەیاند، "پاڵاوگەی لاناز مانگانە وەک سندوقێکی هاوکاری بڕی 10 هەزار و 400 دۆلار پێشکەش بە خەڵکی گوندەکە دەکات و چوار مانگ جارێک لەلایەن ئەنجومەنێکەوە پارەکە بەسەر خەڵکی گوندەکەدا دابەشکراوە".


PM:12:37:07/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو