وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داواكاره ناوه‌نده‌كانی خوێندن رۆژی ئاڵای كوردستان بهرزڕابگرن
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان به نووسراوی فه‌رمی داوا له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كات رۆژی ئاڵای كوردستان بهرزڕابگرن.
له گشتاندنێكدا كه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان، زاخۆ، سۆران، راپه‌ڕین و خوێندنی كوردی له كه‌ركوك) كراوه، هاتووه "به‌مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتنی رۆژی ئاڵای كوردستان له ڕێكه‌وتی 17ی 12ی 2025 سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و ناحكومی و قوتابخانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاگادار بكه‌ن، كه سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامبوونی تاقیكردنه‌وه‌كان كاتژمێرێك له سه‌ره‌تای ده‌وام بۆ به‌رزڕاگرتنی ئاڵای كوردستان ته‌رخان بكه‌ن".
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داواكاره دوای رۆژی ئاڵای كوردستان بهرزڕابگرن، تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
PM:09:57:02/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت