شەقامێكی دوو سایدی سەرەكی لە سلێمانی كرایەوە
وێستگهنیوز –
هەردوو سایدی سەرەکی شەقامی 100م لە شاری سلێمانی لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی کرایەوە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "ئێوارەی ئەمڕۆ، سێشەممە، رێکەوتی 2ـی کانوونی یەکەمی 2025، هەستات بە کردنەوەی هەردوو سایدی سەرەکی شەقامی 100م".
ئاماژەشیكرد، "شەقامەکە لە ئاڕاستەی کەرکوک بەرەو رێگای قەرەداغ بەشێوەی راستەوخۆیە و هەروەها سایدی رۆشتوو لە رێگای قەرەداغ بۆ تاسڵوجەوە، بەهۆی تەواو نەبوونی پردی تاسڵوجەوە دەخرێتەوە سەر رێگای سلێمانی- کەرکوک".
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی روونیكردەوە، "هەرچەندە کاتی کردنەوەی تەواوی شەقامی 100م بە فەرمی دەکەوێتە مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتوو، بەڵام بەهۆی داواکاری زۆری هاوڵاتیان و بەمەبەستی کەمکردنەوەی لۆدی ترافیک و قەڕەباڵغی شەقامە كان بەتایبەت بۆ بارهەڵگرەکان كردنەوەكەی پێشخرا".
دووپاتیشیكردەوە، "کارکردن و جێبەجێکردنی بڕگەکانی تری پڕۆژەکە لە سەرجەم سێکتەر و قۆناغەکانی تری شەقامەکە بەردەوامی دەبێت تاوەکو تەواوکردنی سەرجەم بڕگەکان و کردنەوەی بەفەرمی و داواکارین لە هاوڵاتیانی پابەندی رێنماییەکان و خێرای شەقامەکە بن".
PM:07:59:02/12/2025
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت