حسێن رابی: باشترین و پڕۆفیشناڵترین رۆڵه‌كانی كورد له‌ئاسایشی سلێمانین
وێستگه‌نیوز -
د.حسێن رابی، مامۆستای فیزیا لە زانكۆی سلێمانی له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی كوردسات نیوز رایگه‌یاند كه:
*سكاڵاكه‌ی سه‌ری نه‌ماوه و ئه‌وانه‌ی سكاڵایان له‌دژی كرد بۆ شوێنێكی هه‌ڵه چووبوون.
*ئاسایش به‌ڕێزه‌وه خواحافیزیان لێده‌كردم و سوپاسیان ده‌كه‌م.
*جوانترین و پڕۆفیشناڵترین رۆڵه‌كانی گه‌لی كوردم له‌ئاسایشی سلێمانی بینی.
لە رۆژی چوارشەممەوە 26ی تشرینی دووەمی 2025، دەنگۆی دیارنەمانی د.حسێن رابی، مامۆستای فیزیا لە زانكۆی سلێمانی بڵاوکرایەوە دواتر دەرکەوت لەلایەن ئاسایشەوە بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەستگیرکرابوو.
PM:07:59:02/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت