قوباد تاڵه‌بانی: ده‌بێت پێگه‌ی كورد له به‌غدا به‌هێزتر بێت
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی پێشوازیكردنی له به‌رپرسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین گازی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت، ده‌شڵێت: "ده‌بێت پێگه‌ی كورد له به‌غدا به‌هێزتر بێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له ماسامیشی سوگایا، به‌رپرسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن و پێكه‌وه گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی چۆنییه‌تی به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ژاپۆن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له رووداوی هێرشكردنه‌سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر كرا و هه‌ردوولا رووداوه‌كه‌یان به هێرشكردنه‌سه‌ر ژێرخانی وزه و ئابووری هه‌رێمی كوردستان و عێراق وه‌سف كرد.
ماسامیشی سوگایا پشتیوانی و هاوسۆزی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد و هیوای خواست جارێكی دیكه ئه‌م جۆره هێرشانه دووباره نه‌بێته‌وه.
لای خۆیه‌وه قوباد تاڵه‌بانی روونیكرده‌وه كه "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین گازی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی ناوخۆ و دابینكردنی كاره‌با به‌كاربهێنرێت و بخرێته خزمه‌ت گه‌شه‌پێدانی ئابووری كوردستانه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به گرنگییه‌وه باس له پێویستیی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرا، به تایبه‌تیش له‌م قۆناغه‌دا كه عێراق و كوردستان به‌ره‌و گه‌شه‌پێدانی ئابووری هه‌نگاوده‌نێن و كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانی ژاپۆن و وڵاتانی دیكه خواستیان بۆ وه‌به‌رهێنان له عێراق زیاتر بووه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان ژاپۆن و عێراق و هه‌رێمی كوردستان به هه‌نگاوێكی پێویست زانی و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ژاپۆن ده‌توانێت رۆڵێكی زیاتر و كاریگه‌رتر ببینێت له پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی كوردستان و عێراقدا.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران. هه‌ردوولا هیوایان خواست حكومه‌تی داهاتووی عێراق به زوویی پێكبهێنرێت و به جۆرێك بێت كه جێی ره‌زامه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كان بێت.
سه‌باره‌ت به پێگه‌ی كوردیش له عێراق، قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند كه "ده‌بێت پێگه‌ی كورد له به‌غدا به‌هێزتر بێت بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی هه‌رێم به‌هێزتر و پارێزراوتربێت".
PM:07:18:02/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت