دامه‌زراوه‌ی په‌ی: له یه‌ك ساڵی رابردوودا تاكه كارێك په‌رله‌مانتاره‌كان كردبێتیان وه‌رگرتنی مووچه‌ی مانگانه‌یان بووه!
وێستگه‌نیوز –
دامه‌زراوه‌ی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان رایگه‌یاند كه دوای ساڵێك له سوێندخواردنی په‌رله‌مانتاران هێشتا هه‌رێم له‌ئه‌نجامی ململانێی هێزه سیاسییه‌كان بێ په‌رله‌مانه، ده‌شڵێت: "له یه‌ك ساڵی رابردوودا تاكه كارێك په‌رله‌مانتاره‌كان كردبێتیان وه‌رگرتنی مووچه‌ی مانگانه‌یان بووه! هه‌ق بوو په‌رله‌مانتاران كار بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆی په‌رله‌مان بكه‌ن".
دامه‌زراوه‌ی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان له ساڵڕۆژی یه‌كه‌م دانیشتنی سوێندخواردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه"ئه‌مڕۆ (2-12-2025) ساڵێك به‌سه‌ر یه‌كه‌م دانیشتنی سوێندخواردنی ئه‌ندامانی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت، تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت دانیشتنه‌كه به كراوه‌یی هێڵدراوه‌ته‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "وێڕای سێ ساڵ بۆشایی یاسایی و دواتریش تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردندا، كه‌چی هێشتا هه‌رێمی كوردستان له‌ئه‌نجامی ململانێی هێزه سیاسییه‌كان (به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی) هێشتا بێ په‌رله‌مانه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "په‌رله‌مان به‌ڵام هیچكام له‌و ئه‌ركه په‌یڕه‌وی و یاساییانه‌ی ئه‌نجامنه‌دا، وێڕای ئه‌و ده‌یان به‌ڵێنه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان به هاوڵاتیانیاندا، وێڕای ئه‌و سه‌دان به‌ڵێنه‌ی كاندیده‌كان به ده‌نگده‌رانیاندا".
ده‌شڵێت: "تاكه كارێك په‌رله‌مانتاره‌كان كردبێتیان وه‌رگرتنی موچه‌ی مانگانه‌یان بووه! كه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ هیچ ده‌ستور و یاسا و داب و نه‌ریتێكدا وێكنایه‌ته‌وه! ده‌توانرێت ناوی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامه‌كانی له درێژترین كۆبوونه‌وه‌ی كراوه و بێده‌نگترین په‌رله‌مانتاردا بخرێنه كتێبی گینزه‌وه! له‌كاتێكدا هه‌ق بوو په‌رله‌مانتارانی ئه‌م خوله كار بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆی په‌رله‌مان بكه‌ن!"
دامه‌زراوه‌ی په‌ی ئه‌وه‌شی خستووته‌ڕوو كه "به پێچه‌وانه‌وه، نه‌ك هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ نه‌نا، به‌ڵكو كاراكته‌رێكی ئه‌و ڕه‌وشه بوون كه ده‌گوزه‌رێت، كه خۆی له بێبه‌هاكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، لێدان له شكۆی ده‌سه‌ڵاتی یاساداناندا ده‌بینێته‌وه، ناهه‌قیه‌كی ئاشكرا ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی خه‌ڵك و دامه‌زراوه شه‌رعیه‌كانی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ هیچ كام له په‌یڕه‌و و كارنامه‌ی قه‌واره سیاسییه‌كان و به‌ڵێنه‌كانیاندا وێك نایه‌ته‌وه".
هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی "ئه‌گه‌ر زیاتر بخایه‌نێت سه‌رده‌كێشێ بۆ سه‌ره‌نگومكردنی ئه‌و قه‌واره سیاسییه‌ی به‌خوێن و ئاره‌قی خه‌ڵكی كوردستان درووستبووه‌و به‌رپرسیاری یه‌كه‌می به‌رده‌م مێژووش هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری (پارتی و یه‌كێتی)ن".
دامه‌زراوه‌ی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان راشیگه‌یاندووه كه له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌ی رابردوودا ده‌بوایه په‌رله‌مان ئه‌م كارانه‌ی بكردایه:
1-ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرایه.
2-لیژنه‌كانی په‌رله‌مان (كه نۆزده لیژنه‌ن) دروست بكرانایه‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامه‌كان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیان بۆ بكرایه.
3-سه‌رۆكی تازه‌ی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرایه.
4-كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت (كابینه‌ی ده‌یه‌م) هه‌ڵبژێردرایه‌و ئێستا له‌كاردا بووایه.
5-یاسای بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵانی 2025 و 2026 په‌سه‌ند بكرانایه.
6-چه‌ندین یاسای نوێ ده‌ربچوێنرانایه.
7-چه‌ندین یاسا كه به‌سه‌رچوونه هه‌موار بكرابوونایه‌ته‌وه.
8-ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی (نه‌زاهه) ماوه‌ی (8) ساڵه سه‌رۆكه‌كه‌ی ماوه‌ی یاسایی به‌سه‌ر چووه، ئه‌ركی په‌رله‌مان بوو له‌و ساڵه‌دا سه‌رۆكێكی نوێی بۆ هه‌ڵبژاردایه.
9-دیوانی چاودێری دارایی ماوه‌ی (4) ساڵه بێ سه‌رۆكه و كاره‌كانی په‌كیان كه‌وتووه، ئه‌ركی په‌رله‌مان بوو له‌و ساڵه‌دا سه‌رۆكێكی نوێی بۆ هه‌ڵبژاردایه.
10-كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی ماوه‌ی (6) ساڵه ماوه‌ی یاسایی كۆمسیاره‌كانی به‌سه‌ر چوونه‌و دامه‌زراوه‌كه به‌پێی یاسا په‌كی كه‌وتووه، ئه‌ركی په‌رله‌مان بوو كۆمسیاری نوێی بۆ هه‌ڵبژاردایه.
11-ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ماوه‌ی یاسایی سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه، ئه‌ركی په‌رله‌مان بوو سه‌رۆكێكی نوێی بۆ هه‌ڵبژاردایه.
12-چاودێری ئه‌و ده‌یان یاسایه‌ی بكردایه كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌وه پێشێلكراون و رۆژانه پێشێل ده‌كرێن.
13-چاودێری وردی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی بكردایه له‌و له‌یاساده‌رچوونانه‌ی ده‌كرێت.
14-كاری بكردایه بۆ ئاماده‌كردنی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان و ده‌بووایه ئێستا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرایه.
15-په‌رله‌مان كه به‌پێی یاسا به‌رزترین دامه‌زراوه‌و مه‌رجه‌عی خه‌ڵكی كوردستانه له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه چاره‌نوسسازه‌كاندا، رۆڵی خۆی بگێڕایه له پرسی بودجه و موچه‌ی موچه‌خۆراندا كه ساڵانه به‌هۆی ململانێی نێوان هه‌ولێر و به‌غداوه چه‌ند موچه‌یه‌كیان ده‌فه‌وتێت.
PM:06:55:02/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 84
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت